نێچیرڤان بارزانی دەست خۆشی لە ھێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆر دەكات

"هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر ‌هه‌میشه‌ توانیویانه ‌هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه"

K24 - ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێكدا دەست خۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان دەكات، بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارەكەی لە كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری ھەولێر.

لە پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه ‌تێرۆر له ‌ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه ‌بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌له‌مێنێت. دیاره ‌پاش رووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه‌، جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه ‌و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له‌وه‌دا بووه‌ كه ‌هه‌میشه‌ توانیویانه ‌هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه ‌و نه‌هێڵن زیان به ‌خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات".

نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاند: "تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه ‌هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له‌ داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له ‌كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

 

ده‌قی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:.

ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان ‌تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره‌ تيرۆریستیيه‌كه‌ى رۆژی 17ی ته‌ممووزی 2019ی ته‌قه‌كردن له‌ ریستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ جێگه‌ی داخ بوو له‌و رووداوه‌ تيرۆرستييه‌دا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه ‌تێرۆر له ‌ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه ‌بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌له‌مێنێت. دیاره ‌پاش رووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه‌، جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه ‌و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له‌وه‌دا بووه‌ كه ‌هه‌میشه‌ توانیویانه ‌هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه ‌و نه‌هێڵن زیان به ‌خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.

تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه ‌هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له‌ داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له ‌كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

20/7/2019