سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستنیشان کرا
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستنیشانکرا
K24 – ههولێر:
بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە لایەن ئەندامانی پارتەکەی هەڵبژێردرا و دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
پێشبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگەی ئەوروپا له نێوان بۆریس جۆنسن و وهزیری دهرهوهی ئێستای ئهو وڵاته جێرهمی هانت بوو، بەڵام بۆریس جۆنسن بە کۆکردنەوەی زیاد لە 90 هەزار دەنگ، دوو هێند دەنگەکانی لە رکابەرەکەی زیاتر بوو.
سەرۆک وەزیرانی پێشوو، تێریزا مەی، بەهۆی شکستهێنانی لە جیاکردنەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆک وەزیرانی نوێش، دەبێت لە ماوەی سێ مانگ ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.
H.J