هه‌ولێر.. دوو كه‌س به 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری هیرۆیینیان پێبووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو، سه‌ر به ئاژانسی پاراستن رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 23ی ته‌ممووزی 2019، له كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزینی شاری هه‌ولێر 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو كه‌سیش ده‌ستگیركراون، كه مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان پێبووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به ره‌گه‌ز ئێرانین و به پێی یاسای 14 به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان دراونه‌ته دادگا.
ئ. م