هۆزه‌كانی كه‌ركووك داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن
داوایان كرد هێزه‌كانی دیكه بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه
K24 – كه‌ركووك:
ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تی كورد له شاری كه‌ركووك سه‌ردانی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان له كه‌ركووك كرد و داوایان كرد دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یان راده‌ستی پۆلیس بكرێت و هێزه‌كانی دیكه بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
داواكارى سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانی كورد له كه‌ركووك دوای ئه‌وه دێت، كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست و ره‌وشێكی سه‌ربازیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چالاكوانانی كورد و ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب له كه‌ركووك ئاماژه‌یان پێكردووه.