كتێبخانە لە گرتووخانەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ پڕۆژەكە لە چەند گرتووخانەیەكی ھەولێر دەستیپێكرد
K24 - ھەولێر
بە سەرپەرشتی و ھاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی پڕۆژەی كردنەوەی كتێبخانە لە گرتووخانەكانی ھەرێمی كوردستان راگەیەندرا و ئەمڕۆ لە چەند گرتووخانەیەكی ھەولێر كتێبخانە كرایەوە.
موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "ئومێد دەكەین كە كتێبخانەی گرتووخانەكان تەنھا شوێنی كتێب خوێندنەوە نەبن، بەڵكو سەنتەرێكی توێژینهوه بن بۆ ئەو كەسانەی لە زیندانەكانن، ھیواخوازین ئەو كتێخانانە ببنە شوێنی گفتوگۆی جدی و پڕۆژە و ھەل بڕەخسێندرێ، خەڵك لە زانكۆ و ناوەندەكانی دیكە بێن و گفتوگۆ لەگەڵ زیندانییەكان بكەن".
ھێرۆ مەولودی، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ كتێبخانەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی ھەولێر كرایەوە كە زیاتر لە 5 ھەزار كتێب لە خۆ دەگرێت".
ھ.م