پەلەمانتارێكی كورد لەسەر رووفاتی ئەنفالكراوان باری تەندروستی تێكدەچێت
گۆڕێكی دیكەی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە ھەڵدرایەوە
K24 - ھەولێر
لەكاتی ھەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە، پەرلەمانتارێكی كورد باری تەندروستی تێكدەچێت و لە ھۆشخۆی دەچێت.
شڤان جەباری، نێردراوی كوردستان24 لە سەماوە رایگەیاند: "لەكاتی ھەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە سەماوە، ھەدار بارزانی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر گۆڕەكە ئامادەبوون، باری تەندروستی تێكچوو پاشان لەھۆش خۆی چوو".
دوێنێ 23/7/2019 گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ لە سنووری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەنا ھەڵدرایەوە، كە 80 رووفاتی كوردی تێدابوو، بەپێی ئاماژەكان زۆربەیان ژن و منداڵن و دەگوترێت كە بەشێكن لە ئەنفالكراوانی گەرمیان.
ھ.م



