ئه‌نقه‌ره‌: له‌گه‌ڵ واشنتن رێكنه‌كه‌وتین

"توركیا به‌ پێشنیازی ئه‌مریكا رازی نییه‌"

K24- هه‌ولێر:

مەولود چاویش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام له‌ باكووری سووریا رێکنەکەوتوون.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا چاویش ئۆغڵو رایگەیاند، ئەنقەرە بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا رازی نییە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: واشنتن لە پرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام هەوڵ دەدات تورکیا بخافڵێنێت.

دووپاتیشی کردەووە، ئەگەر ئەمریکا هەنگاوی پێویست دژی هەڕەشەکانی یەپەگە لە باکووری سووریا نەنێت، هەرچییەك پێویست بێت دەیکەن.

H.B

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e3d8677b-95dc-418d-a767-4df9f6c2fb19/072419ESN.ism/manifest