یاریی كۆتایی خولی نایابی فووتساڵی كچانی كوردستان ته‌واو نه‌كرا
یارییه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
یاریی كۆتایی خولی نایابی فووتساڵی كچانی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت و له پێناو سه‌لامه‌تی هانده‌ران ته‌واو نه‌كرا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له سلێمانی یاریی كۆتایی خولی نایابی كچانی فووتساڵی كوردستان له نێوان سیروانی نوێ و چۆمان به‌ڕێوه‌چوو، یارییه‌كه له ماوه‌ی ئاسایی دا 4 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رده‌وامی هه‌بوو. یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه له لایه‌ن سیروانی نوێ، هانده‌رانی چۆمانی تووشی گرژی و هه‌ڵچوون و ناڕه‌زایی له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان كرد.
دواتر هه‌ردوولا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه په‌نایان برده‌وه به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی كاردانه‌وه‌ی هانده‌رانی ئاماده‌بووی نێو یاریگه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت و بۆ كاتێكی نادیاریان دواخست.
دواخرانی ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له نۆروای كه‌پ گه‌شتی وڵاتی نه‌رویج ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شانده یاریی كۆتایی خولی نایابی فووتساڵی كچان ته‌واو نه‌كرێت.
