په‌رله‌مانی عێراق دوا دانیشتنی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان به‌ڕێوه‌ده‌بات
چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك تاوتوێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوا کۆبوونەوەی وەرزی یەکەمی یاسادانان به‌ڕێوه ده‌بات و كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌شی راگه‌یاندووه.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، کە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، بڕیارە له دانیشتنه‌كه‌دا چەند پڕۆژە یاسایەك تاوتوێ بکرێن، لەوانە: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریاوانی، گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە، یاسای خۆدزینەوە لە باج و یاسای رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و لیژنەی خاچی سوور و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.
دوای ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق، وەرزی یەکەمی یاسادان تەواو دەکات و دەکەوێتە پشووی هاوینەوە.
H.B