سۆران.. كۆرپه‌یه‌كی فڕێدراو دۆزرایه‌وه
ره‌گه‌زه‌كه‌ی كچه و ته‌ندروستی باشه
K24 - سۆران:
كۆرپه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی جونديان - سۆران، له نزیك پاركى گوڵان دۆزرایه‌وه.
رێزان محه‌مه‌د، له به‌شی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی سۆران ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێستا كۆرپه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی سۆرانه. به گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كان، ته‌ندروستی باشه.
كۆرپه‌كه كچه و دوای دۆزینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی سۆران - جوندیان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون. دوای پشكنینی چڕی پزیشكی، ده‌ركه‌وتووه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه. ته‌نیا كه‌مێك زه‌ردوویی هه‌یه. بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو پێویستی به چاودێری پزیشكی هه‌یه.
رێزان محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتیی فڕێدانی ئه‌و منداڵه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌شیان نه‌كردووه.
له ماوه‌ی 10رۆژدا ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه له‌و سنووره روو بدات و به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، كۆرپه‌یه‌كی دیكه له قه‌زای سۆران به فڕێدراوی دۆزرابووه‌وه.
H.B