ئهمشهو شاندێكی باڵای عێراق دهگاته ههرێمی كوردستان
لەگەڵ بهرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە گفتۆگۆ دەکەن
K24 – ههولێر:
ئهمشهو شاندێکی باڵای عێراق دەگاتە هەولێر و بڕیاره لەگەڵ بهرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە گفتۆگۆ بكهن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بە گوێرەی زانیاریی سهرچاوهیهكی ئاگادار، بڕیارە ئهمشهو شاندێکی حکوومەتی فیدڕاڵ، کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ ههرێمی کوردستان، شاندی عێراقی گفتۆگۆ لە بارەی پرسە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
سەردانی ئەم شاندە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دێت، کە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتبوون چەندین لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بە گفتۆگۆ بکەن.