په‌كه‌كه ده‌ستخۆشیی له بكوژانی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمیی په‌كه‌كه‌یه له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه
K24- هه‌ولێڕ:
بەرپرسێکی باڵای پارتیی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، ستایشی رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانته‌که‌ی شاری هەولێر دەکات.
باهۆز ئەرداڵ، یەکێك لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، سەبارەت بە هەڵوێستی پەکەکە لە سەر رووداوی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، هەر کەسێك ئەو کارەی کردبێ، دەستخۆشیی لێ دەکەین و ماڵیان ئاوا بێ.
دەستخۆشیی و ستایشی ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە رووداوی تەقەکردن لە رێستورانتەکەی هەولێر، یەکەم لێدوانی فەرمیی پەکەکەیە لەسەر ئەو رووداوە.
هەفتەی رابردوو لە رێستورانتێکی شاری هەولێر تەقە کرا، لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لە دەست دا، کە یەکێکیان كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی تورکیا بوو لە هەولێر، هەروەها دووی دیكه‌ش هاووڵاتیی سڤیلی هەرێمی کوردستان بوون، دواتر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان ئەنجامدەرانی هێرشەکەیان دەستگیر کرد.
H.B