سه‌رۆكی تونس كۆچی دواییكرد
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ باجی قاید سبسی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی تونسی پایته‌خت كۆچی دواییكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی سبسی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی تونسی پایته‌خت، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دویی كرد.
شه‌وی رابردووش میدیاكانی تونس بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، سبسی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی.
له كۆتایی مانگی رابردووش، دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆكی كۆچكردووی تونس تێكچوو و به مه‌به‌ستی پێدانی چاره‌سه‌ری، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا مایه‌وه.
H.B