مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و په‌یمانگه تایبه‌تییه‌كان نادرێت
سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان راگیران
K24- هه‌ولێڕ:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا، چیتر مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان نه‌دات.
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه واژۆی ئالان حه‌مه سه‌عید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، بڕیار درا به راگرتنی پێدانی مۆڵه‌ت به سه‌رجه‌م باخچه‌كانی منداڵان، قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان و په‌یمانگا ناحكوومییه‌كان "ئه‌هلییه‌كان".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له به‌رواری ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه وه‌زارییه‌وه، هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵانه راده‌گیرێن، كه تایبه‌تن به‌و بابه‌ته.
فه‌رمانه‌كه دوێنێ 23/7/2019 ده‌ركراوه.
H.B
