ئه‌بوبه‌كر كاروانی: په‌كه‌كه هه‌ڵه ده‌كات سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنێت
ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی په‌كه‌كه له دژی هه‌رێمی كوردستان گرت
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، ئه‌بوبه‌كر كاروانی، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی په‌كه‌كه له دژی هه‌رێمی كوردستان گرت و رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بیه‌وێت سیاسه‌تی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت و پاساو بداته وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ترسناك له كاروباری هه‌رێم بكه‌ن.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی گوتیشی: پێویسته له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بێته ئاراوه و هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا رۆڵ و به‌رپرسیارێتی دابه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك تێگه‌یشتن نه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان و خودی په‌كه‌كه‌ش زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت.
كاروانی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ئێستا قورسایی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه، نابێ ده‌ستی لێ به‌ردرێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته سه‌رچاوه‌ی هیوا و ئومێدی رزگاربوونی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه، شكستی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نائومێدییه‌كی گه‌وره بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له پارچه‌كانی دیكه.
دووپاتیشی كرده‌وه، نابێت پارچه‌كانی دیكه چاوه‌ڕوانیی زۆر زۆریان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، كه له توانای هه‌رێمدا نه‌بن، چونكه هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوومه به‌وه‌ی كیانێكه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و سنووره‌كانی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێكن و ناكرێت پاساو بدرێته ده‌ست وڵاتانی ناوچه‌كه، تا ده‌ستوه‌ردانی ترسناك له كاروباری هه‌رێم بكه‌ن و فشاری زۆرتر بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بڕیاری تاكلایه‌نه زیانی هه‌یه و هه‌ر سیاسه‌تێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم نه‌بێت، بێگومان ناچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌ش.