دوكان.. كرێكارێكی ژینگهپارێز گیانی لهدهست دا
قوتابی ئامادهیی بوو و بۆ بژێوی خێزانەکەی لە کۆمپانیای شکار کاری کردووە
K24- دووكان:
کرێکارێکی ژینگەپارێز له كاتی ئهركهكهی لە دوکان، لە ئۆتۆمبێلی پاکەوانی دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
پهیمانێری كوردستان 24 رایگهیاند، بەیانیی ئەمڕۆ، کرێکارێکی پاکەوانی لە دوکان، لە کاتی کارکردن لە ئۆتۆمبێلی "کابیسە" ی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاك دەکەوێتە خوارەوە، دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە لە کاتی کشانەوە نایبینێ و دەیشێلێ و گیان لەدەست دەدات.
(یوسف ئهسعهد شهریف) ئهو گهنجهی له رووداوهكهدا گیانی لهدهست دا، كه خەڵکی گوندی کەلکەسماقی سنووری دوکانە، قوتابی ئامادەیی بووە و بۆ بژێوی خێزانەکەی لە کۆمپانیای شکار کاری کردووە، كه ئەو کۆمپانیایە کاری پاکەوانی لە سنووری قەزای دووکان بەڕێوە دەبات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا قایمقامیەتی قەزای دوکان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ئاماژە بەوە دەکات، یوسف یەکێك بووە لە ژینگە پارێزانی سنووری قەزاکەیان.
بە وتەی کەسوکارەکەی، وەك هەر ڕۆژێکی ئاسایی، ئەمڕۆ یوسف چووە بۆ کار، بەڵام لە کاتی کارکردن لە سەر ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خاشاك، کەوتووهتە خوارەوە و سەری زیانی زۆری پێ گەیشتووە، دواتر بە کاریگەری برینەکەی، گیانی لەدەست داوە.
H.B