كۆنتی خه‌ریكی ڕاوكردنی یاریزانێكی بارسێلۆنایه
كۆنتی كه‌سێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنا ناردۆته كه‌ته‌لۆنیا
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كه‌سێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال ناردۆته كه‌ته‌لۆنیا.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كۆنتی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی یوڤێنتۆس جارێكی دیكه سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئارتورۆ ڤیدال بكات.
ڤیدالی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه له هاوینی 2018 روویكرده بارسێلۆنا به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی لیڤه‌ركووزن و یوڤێنتۆس كردووه، ڤیدال وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 53 یاری، 3 گۆڵ و 7 ئاسیستی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕ كرد، له كۆی 171 یاری، 48 گۆڵ و 25 ئاسیستی هه‌بوو.
