"ئالڤێس پهیوهندی به سهرۆكی بارسێلۆنا كرد"
دانی ئالڤێس ئێستا بێ یانهیه
دانی ئالڤێس حەز دەکات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا کەچی دەستەی هونەری ئەو یانە کەتەلۆنییە ئالڤێسیان ناوێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا رایگەیاندووە، دانی ئالڤێس پەیوەندی بە جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسێلۆناوە کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی گەڕانەوەی ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە کردووە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، بارتۆمیۆ داوای لە دەستەی هونەری یانەکەی کردووە سێمیدۆ بەرامبەر ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن و ئالڤێس بێبەرامبەر بگوازنەوە یانەکەیان، بەڵام دەستەی راهێنەرانی بارسێلۆنا بەهۆی زۆری تەمەنی ئالڤێسی ٣٦ ساڵانیان نەویستووە.
ئالڤێس ئەم هاوینە لەگەڵ بڕازیل بووە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە و ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشت و تاکو ئێستا بێ یانەیە.