مێسی هێشتا سزای لێدوانەکانی وەرنەگرتووە

پێشبینی دەکرێت لەلایەن کۆنمیبۆلەوە شەش مانگی دیکە سڕ بکرێت

هێشتا سزایەکەی سەر مێسی یەکلا نەبووەتەوە و گومان دەکرێت مێسی بەهۆی لێدوانەکانی دژی کۆنمیبۆل بۆ ماوەی شەش مانگ سزا بدرێت.

کەناڵی تی وای سی ئارجێنتینی ئاشکرای کردووە، ئەو سزایەی بەسەر مێسیدا سەپێنرا تایبەت بوو بەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر چیللیدا بەڕووی بەرزکرایەوە، هێشا لیۆ سزای لێدوانەکانی لە دژی کۆنمیبۆل وەرنەگرتووە.

 پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو سزایانە ئاشکرا بکرێن، کە چاوەڕێ دەکرێت سزایەکانی سەر مێسی لە دوو مانگ تاکو شەش مانگ بن.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سزایەکەی سەر مێسی بگاتە شەش مانگ، چونکە دوای یاریی بڕازیل و چیللی بە توندی هێرشی کردە سەر کۆنمیبۆل و بە گەندەڵ و لایەنگیر وەسفی کرد.