لە یەک رۆژدا دوو گەنجی تەمەن 18 ساڵان لە قەزای دوکان گیانیان لەدەستدا
دوو رووداو قەزای دوکان خەمگین دەکات
K24 – ههولێر:
لەیەک رۆژ و لە دوو رووداوی جیاوازدا، دوو گەنجی 18 ساڵان لە قەزای دووکان گیانیان لەدەستدا.
دوای گیان لەدەستدانی یوسف ئەسعەدی ژینگە پارێز کە بەیانی ئەمڕۆ لەئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تری تەمەن ۱۸ ساڵ لە شارۆچکەی خەلەکانی سنوری دووکان، بە مردوویی دۆزرایەوە.
ئەو گەنجە ناوی موحەمەد ئەمیرە و تەمەنی 16 ساڵە و پۆلی 10ی ئامادەیی بووە.
کوردستان24 لەسەرچاوە ئەمنییەکانی دووکان زانیویەتی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، محەمەد لە خانوویەکی چۆڵی نزیک ماڵی خۆیان بەپەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی خنکاندووە.
هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەست خستنی زانیاری زیاتر دەستپێکردووە.
H.J