ئێران مووشه‌كێكی نوێی بالیستی تاقیكرده‌وه
توانای هه‌یه هه‌یه له مه‌ودای هه‌زار میلدا ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران مووشه‌كێكی بالیستی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیكردووه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی "Fox News"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو مووشه‌كه ئێرانییه‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و مووشه‌كه له باشووری ئێرانه‌وه هه‌ڵدراوه و توانای هه‌یه هه‌یه له مه‌ودای هه‌زار میلدا ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئێران ناوی له‌و مووشه‌كه ناوه شه‌هاب 3، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ش له كاتێكدایه، كه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران په‌ره‌یان سه‌ندووه.