وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئامادەیە لەگەڵ گەلی ئێران قسە بکات
''بۆ گەلی ئێرانی روون دەکەمەوە دووچاری چ نەهامەتییەک کراونەتەوە"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگەیاند، ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵکی ئێران، سەردانی تاران بکات.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مەریكی رایگەیاند، ئاماده‌یه بچێته تاران و سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مەریكا و ئاشكراكردنی راستییه‌كان، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێرانی قسه بكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راشیگەیاندووە، ئه‌و ئاماده‌یه بۆ گه‌لی ئێرانی روون بكاته‌وه کە سه‌ركردایه‌تی ئێران چی نه‌هامه‌تییه‌كیان رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه.
ئەمەریکا چەند جارێک ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بەبێ مەرجی پێشوەختە دانووستان بکات، بەڵام مەرجی تاران بۆ دانووستان، هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر وڵاتەکەیەتی کە کاریگەری زۆری لەسەر ئابووری وڵات و بژێوی ژیانی خەڵکەکەی جێهێشتووە.
H.J