سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەکات
مهسرور بارزانی بۆ بۆریس جۆنسن: ئێمە وەك دۆست و هاوبەشێك دەتوانین پشتتان پێ ببەستین
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆك وەزیرانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان و بەریتانیا پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە و سوپاسی پشتگیریی جۆنسنیش دەکات لە هەرێمی کوردستان.
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، له پهیامه پیرۆزباییهكهیدا دەڵێت: "بە تایبەتی زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ پشتگیریکردنتان چ ئەوکاتەی شارەداری لەندەن بوون یان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا . ئێمە وەک دۆست و هاوبەشێک دەتوانین پشتتان پێ ببەستین".
مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێت: "ئومێدەوارم لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەین".
ئ. م