بزووتنەوەی گۆڕان کاندیدی چەند پۆستێک یەکلا دەکاتەوە

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پڕکردنەوەی بەرکەوتەی بزووتنەوەکە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تەواوکردنی دیاریکردنی کاندیدانی بزووتنەوەکە و پڕکردنەوەی بەرکەوتەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گردی زەرگەتەی سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی چوار وەزارەت و جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەردەری سەرۆک وەزیران بۆ چاکسازی و سەرۆکی چەند دەستەیەک و چەندین بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزارتی بەرکەرتووە.

پێشتر، بۆ یەکلا کردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان لە کابینەی نوێ، بزووتنەوەکە دەسەڵاتی دایە رێکخەری گشتی و عومەری سەید عەلی دوا بڕیاری لەو بارەیەوە دا.

‌‌‌H.J