ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یه‌كه‌مین یاری خۆی له نۆروه‌ی كه‌پ ده‌كات
یارییه‌كه راسته‌وخۆ له په‌یجی كوردستان24 سپۆرت ده‌گوازرێته‌وه
ئەمشەو هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان لە نۆروەی کەپ یەکەم یاریی خۆیان ئەنجام دەدەن و کاتژمێر 08:25 خوله‌كی شەو رووبەڕووی درۆباڵ ڤۆرگن دەبنەوە، کە دوێنێ ئێوارە شاندی هەڵبژاردەکە دوای گەشتێکی هەشت کاتژمێری گەیشتە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و بە گوڵ و ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شاندەکە کرا.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی نۆروه‌ی كه‌پ، هاوشانی تیپه‌كانی (درۆباك فرۆگن، هاسڵ لۆرن و بهیرۆم) یاری ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێشتر له هاوینی 2015 له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج نازناوی جامی نۆروه‌ی كه‌پی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال بردۆته‌وه، له مانگی ئابی ئه‌مساڵیش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دیسان له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌به‌شداریی زیاتر له 70 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات و تایبه‌ته به یاریزانانی خواره ته‌مه‌ن 20 ساڵ.