هەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنێكی گه‌وره‌ی لە نۆروه‌ی کەپ تۆمار کرد
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان سبه‌ی دووشه‌ممه دووه‌مین یاری خۆی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات

هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان لە یەکەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیەتی (نۆڕوەی کەپ)ـی 2019 لە نه‌رویج سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كاتێك به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به تیپی درۆباک فرۆگنی نه‌رویجی هێنا.
له خوله‌كی 22ـی گێمی یه‌كه‌م هه‌ڵۆ فایه‌ق هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م دانا موسته‌فا گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان زیاد كرد، دواتر له خوله‌كی 57 عه‌بدوڵڵا سالم سێیه‌مین گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ئه‌یسه‌ر قاسم گۆڵی چواره‌می هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی تۆمار كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان سبەی دووشەممە لە دووەم یارییدا، لە کاتژمێر 01:40ـی خوله‌كی پاشنیوەڕۆ، بەرامبەر تیپی هاسل لۆرێنی نەرویجی یاری دەکات.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێنجیهمینجار به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی نۆروه‌ی كه‌پ ده‌كات، له 2012 له قۆناخی 32 ماڵئاوایی كرد، له 2013 پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، له 2014 بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م، له 2015 هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی نۆروه‌ی كه‌پ.