به‌یل، پۆگبا و خامیس بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كه‌ی پێرێز و زێدان
"ریال مه‌درید گۆڕانكاری نوێ ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه له 2 رۆژی داهاتوو له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی پێرێز چاره‌نووسی بابه‌تی به‌یل و خامیس و پۆڵ پۆگبا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، پێرێز و زێدان گفتووگۆییه‌كی خێرا و به‌په‌له‌یان كردووه له پێناو ئه‌و درز و بۆشاییانه‌ی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه دا هه‌یه.
ریال مه‌درید له‌م هاوینه به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ماتیۆ كاڤسیچی كرواتی بوو، به‌شێوه‌ی خواستن دانی سیبایۆسیش په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، جیا له‌وه‌ش ئاسێنسیۆش تووشی پێكان بووه، له‌م پێناوه‌دا زینه‌دین زێدان فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر پێرێز بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێك بێت پۆڵ پۆگبا بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زێدان پێيوايه هێڵی ناوه‌راستی تیپه‌كه‌ی له كێشه‌دایه، بۆیه زیزۆ داوای ناوه‌راستكارێكی سووپه‌رستاری كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه زێدان سووره له‌سه‌ر فرۆشتنی گاریس به‌یل، به‌ڵام ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز به‌هێزه.