هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌ نه‌رویج كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ نۆروه‌ی كه‌پ تۆمار كرد

لاوانی کوردستان دووەم بردنەوەی لەسەر یەکی لە پاڵەوانێتی نۆروەی کەپ بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32 مسۆگەرکرد.

ئەرسەلان جەلال راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان بە رێژەیەکی زۆر به‌هه‌مان پێکهاتەی یاریی یەکەم رووبەڕووی هاسڵ لۆرنی نەرویجی بووەوە.

لاوانی کوردستان بەهەمان شێوەی یاریی یەکەمیان، لە نیوەی یەکەم بۆ گۆڵکردن دەستپێشخەرییان کرد و لە رێگای محەمەد هاوار و دانا موستەفا دوو گۆڵیان کرد، کە کوڕە کەلارییەکە کە برای ئاراز کەلاری یاریزانی بەناوبانگی کوردستانە دووەم گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

لە نیوەی دووەم لاوانی کوردستان لەسەر تۆمارکردنی گۆڵەکان بەردەوام بوون، هەرزوو بژار مەهدی یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر لە دەستپێکی نیوەی دووەمدا کوردستانی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، دواتر حەمید حاجی یاریزانی ئاکرێش بەشداریی کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یارییەکەی کرد و کوردستان بووە خاوەنی چوارەم گۆڵ.

ئەیسەر قاسمیش لە دوایین خولەکەکان ناوی لە لیستی گۆڵکارانی یارییەکە نووسییەوە و ئەو یاریزانەی زێرەڤانی دووەم گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە کرد و کوردستانیش بووە خاوەنی پێنجەم گۆڵ و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کوردستان بەم سەرکەوتنەی لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم بووە خاوەنی شەش خاڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32 مسۆگەرکرد، دوای نیوەڕۆی سبه‌ی سێشەممەش لە سێیەم یارییان لە کۆمەڵەکەیان لاوانی کوردستان رووبەڕووی بەیروم دەبنەوە.