"خامیس رۆدریگێز له‌سه‌ر داوای زێدان له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه"
"مانه‌وه‌ی گاریس به‌یلیش ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه"
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، به خێرایی هه‌واڵی مانه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێزیان بۆ وه‌رزی داهاتوو له ریزه‌كانی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه.
ریال مه‌درید له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری ماتیۆ كاڤسیچی كرواتی بوو، به‌شێوه‌ی خواستن دانی سیبایۆسی ڕه‌وانه‌ی ئارسێناڵ كرد، جیا له‌وه‌ش ئاسێنسیۆش تووشی پێكان بووه، بۆیه راسته‌وخۆ خامیس رۆدریگێز ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه.
خامیس رۆدریگێز دوای دوو ساڵ یاریكردن به‌شێوه‌ی خواستن له بۆندزلیگا بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوشانی یاریزانه‌كان له كۆمه‌ڵگای ڤاڵدیبیباسی تایبه‌ت به ریال مه‌درید ده‌ستی به مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی جیانگسۆی چینی به ته‌واوه‌تی گاریس به‌یلی خستۆته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی و له شوێنی ئه‌و هێرشبه‌رێكی كرواتی گواستۆته‌وه، به‌مه‌ش یانه چینییه‌كه به‌پێی یاسای تۆپی پێی ئه‌و وڵاته بۆی نییه هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی بیانی بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، مانه‌وه‌ی گاریس به‌یل له ریال مه‌درید ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، چونكه ته‌نیا دوو رۆژ له‌به‌رده‌م ریال مه‌دریده و بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئه‌ورووپا داده‌خرێت.
