به‌په‌له.. كریستیانۆ گه‌ڕایه‌وه مه‌درید
فلۆرێنتێنیۆ پێرێز به گه‌رمی پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ مه‌درید كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت گه‌ڕایه‌وه مه‌درید و له لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به گه‌رمی پێشوازی لێكرا و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێدرا.
رۆژنامه‌ی ماركا، ساڵانه خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به نێوی ئه‌فسانه‌كان ئاماده ده‌كات، پێشتر هه‌ریه‌ك له رافایال نادال و پێڵێ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه و كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێدرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا لیۆنێل مێسی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌درید ده‌ربڕی و گوتی: زۆر به‌داخه‌وه‌م كاتێك ریال مه‌درید جێهێشت.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید وایكرد زۆر سه‌رسامی شاری مه‌درید بم، ئه‌م شاره نه‌ك به‌هۆی تۆپی پێ، به‌ڵكو یه‌كێكه له شاره سه‌رنجڕاكێشه‌كان ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدا ده‌ژین و سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ گوتیشی: مه‌درید به‌شێكه له ژیانم، له‌و شاره 9 ساڵم به‌سه‌ر بردووه، لێره من خاوه‌نی هۆتێل، هۆڵی له‌شجوان و سه‌نته‌ری پزیشكیم و ناتوانم لێره داببڕێم هه‌ر ده‌بێت ناوه ناوه سه‌ردانی بكه‌م.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته من زیاتر په‌یوه‌ست به مه‌درید ده‌كات، وایلێكردم زیاتر له مه‌درید نزیك ببمه‌وه.
