ئه‌م یاریزانه به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی ده‌بێته یاریزانی ئارسێناڵ
ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی ئارسێناڵ له مێژوودا
نیكۆلاس پێپێ یاریزانی یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی ده‌بێته یاریزانی نوێی ئارسێناڵ.
ئارسێناڵ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه و ئه‌م یاریزانه 24 ساڵیه به حه‌فتاو دوو ملیۆن پاوه‌ند ده‌بێته یاریزانی تۆپهاوێژهكای له‌نده‌ن، جگه له پاداشته داراییه‌كان له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه ئارسێناڵ له‌م هاوینه ته‌نیا 20 ملیۆن پاوه‌ند ده‌دات، ئه‌و په‌نجاو دوو ملیۆنه پاوه‌نده‌ی ده‌مێنێت له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌درێته یانه فه‌ره‌نسیه‌كه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاشكرایكردووه نیكۆلاس له‌م هه‌فته‌یه ده‌چێته له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان و واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه.
نیكۆڵاس پێپێ به ره‌سه‌ن كوتدیڤوارییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسایه، رۆڵی هێرشبه‌ر له باڵی چه‌پ ده‌گێرێت، وه‌رزی رابردوو له كۆی 41 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 23 گۆڵ و 12 ئاسیستی كرد بوو.