ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا ده‌ستپێده‌كات
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ده‌كرێن
ئه‌مرۆ سێشه‌مه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، رۆژانه یاریی یه‌كه‌م كاتژمێر (7:30)ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریی دووه‌میش كاتژمێر(10:30)ـی شه‌و ده‌كرێت، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری ده‌بێت.
پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا ئه‌مجاره له عێراق ده‌كرێت، 9 هه‌ڵبژارده تیایدا به‌شدارن به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری كه‌ربه‌لا ده‌بێت، كه پێكدێن له هه‌ڵبژارده‌كانی (عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، فه‌له‌ستین و لوبنان)، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پیكهاتوون له (سعودیه، كوێت، به‌حرێن، ئوردن) كه یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له هه‌ولێر ده‌كرێن، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌گاته یاریی كۆتایی.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له یاریگای كه‌ربه‌لا له كاتژمێر(7:30)ـی ئێواره رووبه‌ڕووی لوبنان ده‌بێته‌وه ، یاریی دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه له نێوان یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین له كاتژمێر(10:30) ده‌كرێت و یارییه‌كانیش سێ رۆژه‌ك جاره‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
رۆژی هه‌ینی داهاتوو:
فه‌له‌ستین – عێراق، كاتژمێر (7:30)
لوبنان - سوریا كاتژمێر (10:30) شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن، چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (5/8/2019):
سووریا – یه‌مه‌ن كاتژمێر (7:30)ـی ئێواره
لوبنان – فه‌له‌ستین كاتژمێر (10:30)ـی شه‌و
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی (8/8/2019)
یه‌مه‌ن – لوبنان كاتژمێر (7:30)
سووریا – عێراق كاتژمێر (10:30)
فه‌له‌ستین چاوه‌ڕوانه
یارییه‌كانی رۆژی (11/8/2019)
فه‌له‌ستین – سووریا كاتژمێر (7:30)
عێراق – یه‌مه‌ن كاتژمێر (10:30)
هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان چاوه‌ڕوانه
خشته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كرێت
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو
ئوردن – به‌حرێن، كاتژمێر (7:30)ـی ئێواره
سعوودیه - كوێت، كاتژمێر (10:30) شه‌و
یارییه‌كانی رۆژی (4/8/2019):
به‌حرێن – سعوودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – ئوردن كاتژمێر (10:30)
یارییه‌كانی رۆژی (7/8/2019):
به‌حرێن– سعوودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – ئوردن كاتژمێر (10:30)
یارییه‌كانی رۆژی (10/8/2019)
ئوردن – سعوودیه كاتژمێر (7:30)
كوێت – به‌حرێن كاتژمێر (10:30)
یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری ماوه‌یه‌كه ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه، له ئێستادا ئاماده‌یه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ رۆژانی مه‌شق و راهێنانیش سوود له یاریگاكانی دیكه‌ی وه‌ك یاریگای هه‌ندرێن و برایه‌تی و ئارارات ده‌بینرێت، رۆژی یه‌كه‌می یارییه‌كانی یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری له نێوان ئوردن و به‌حرێن ده‌بێت له كاتژمێر(7:30)، یاریی دووه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا له نێوان سعودیه و كوێت ده‌بێت له كاتژمێر (10:30)، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كامه هه‌ڵبژارده زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه ده‌گاته یاریی كۆتایی، كه رۆژی 14 مانگ له یاریگای كه‌ربلا كاتژمێر (10:30) شه‌و یاریی كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
.jpg)