ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد بۆ جاری دووه‌م بووه پاڵه‌وانی جیهان له یاری تایكواندۆ
له كۆریای باشوور له نێو 4 هه‌زار یاریزان به ئاڵای كوردستانی میدالیای زێڕی له مل كرا
هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی كورد بۆ چواره‌مجار به‌شداری له فێستیڤاڵی تایكواندۆی جیهانی ناسراو به (ههمهدانگ) ـی كرد و توانی بۆ دووه‌مجار ببێته پاڵه‌وان و به ئاڵای كوردستانه‌وه ملوانكه‌ی زێری له مل كرا.
له شاری پیۆنگ چانگی كۆریای باشور به به‌شداری 57 وڵاتی جیهان و زیاتر له 4 هه‌زار یاریزان كه له باشترین تایكواندۆزانهكانی جیهان پێكهاتبوون هێمن مه‌هدی توانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستبخات و بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌م كرد، كاتێك له ڕكه‌به‌رییه‌كانی شكاندنی كاشی توانی 12 كاشی بشكێنێت و پارێزگاری له پاڵه‌وان بوونی خۆی له‌و یارییه‌دا بكات و ملوانكه‌ی زێڕ له‌مل بكات.
هێمن مه‌هدی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی فیدراسیۆنی تایكواندۆی جیهان دژایه‌تی كرا، به‌ڵام پێداگیری له‌سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و بووه پاڵه‌وانی جیهان، له هه‌مان پاڵه‌وانێتی ئارام ئه‌حمه‌د له شاری سلێمانی میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێناوه.
هێمن مه‌هدی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێك به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ده‌كات هاوكات بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك راهێنه‌ر و ناوبژیوان هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ندان مێدالیا و نازناوی نێوده‌وڵه‌تیشه.
.jpg)