مستهفا چاوڕهش وهك فهرماندهى یهكهى 70ى هێزى پێشمهرگه دهست بهكار دهبێت
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بڕیاری دا
K24 – سلێمانی:
بە فەرمانی كۆسرەت رهسووڵ عهلى، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مستەفا چاوڕەش وەك فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70 ـی پێشمەرگە، لە شوێنی جەعفەر شێخ مستەفا دەست بەكار دەبێت و ئەو ئەركە رادەپەڕێنێت.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، تایبەت بە بۆ كوردستان24 ئەو ھەواڵەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند، فەرمانی دەستنیشانكردنم وەك فەرماندەی یەكەی ھێزەكانی 70 ـی پێشمەرگە دەرچووە، بەڵام چاوەڕێی دەستبەكاربوونی جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی پێشووی ھێزەكە، وەك جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەم و لەو پۆستە نوێیەدا دەستبەكار دەبم.
دوای دەستنیشانكردنی جەعفەر شێخ مستەفا به جێگری سەرۆکی هەرێم، ھەر یەكە لە مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەركردایەتی و مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دیارترین كاندیدن بوون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام داواجر پۆستهكه لە بەرژەوەندیی مستەفا چاوەڕەش یەکلا کرایەوە.
H.J