"ریال مه‌درید ده‌بێته پاڵه‌وانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ"
"مانچێسته‌ر سیتی دیسان ناسناوی پرێمه‌رلیگ ده‌باته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامداوه و تێیدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و مانچێسته‌ر سیتیش نازناوی پرێمه‌رلیگ ده‌باته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌پێی توێژینه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان مانچێسته‌ر سیتی له توانای دا هه‌یه بۆ وه‌رزی نوێ بۆ سێیه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك پرێمه‌رلیگ بباته‌وه و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش ببێته گۆڵكاری خوله‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی یارییه دۆستانه‌كانی ریال مه‌درید له‌م هاوینه زۆر خراپه، دوای شكسته گه‌وره‌كه‌یان 7 ـ 3 به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له دوایین یاری دوێنێش له جامی ئاودی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به تۆتێنهام دۆڕا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شیدا به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه ریال مه‌درید له توانای دا هه‌یه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی زێدان جارێكی دیكه ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا پێشبینی ئه‌وه‌كراوه وه‌رزی داهاتووش بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی و كریستینۆ رۆناڵدۆ تووشی شكست بن.