زێدان: زوو بڕیار مه‌ده‌ن وه‌رزێكی باش چاوه‌ڕێمانه
زێدان: تكایه سه‌رقاڵم مه‌كه‌ن به قسه‌كردن له باره‌ی به‌یل دڵنیابن هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید له دژی فێنه‌رباهچه له جامی دۆستانه‌ی ئاودی، زینه‌دین زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه وه‌رزێكی باش و پڕ سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێیان ده‌كات، ده‌شڵێت: تكایه پرسیارم له باره‌ی گاریس به‌یل لێ مه‌كه‌ن و سه‌رقاڵم مه‌كه‌ن.
ریال مه‌درید له دوایین یاری دۆستانه و ئاماده‌كاری 5 ـ 3 گۆڵ له فێنه‌رباهچه‌ی توركیای برده‌وه، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێك زینه‌دین زێدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كێشه‌ی گۆڵكردنیان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌شڵێت: راسته 3 گۆڵمان لێكرا، به‌ڵام ئێمه‌ش 5 جار تۆڕی به‌رامبه‌رمان هه‌ژاند و ده‌مانتوانی گۆڵی زیاتریش بكه‌ین.
زێدان گوتیشی: پێموایه ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجام و سه‌ركه‌تنی باش چاوه‌ڕێمان ده‌كات و ئاماده‌كارییه‌كی باشمان بۆ وه‌رزی نوێ كردووه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: راسته له یارییه ئاماده‌كارییه‌كان به پێكهاته و شێوازی یاریكردنی جیاواز ده‌ركه‌وتووین و له یارییه‌كانیش ئیسكۆ و هازارد به سه‌ربه‌ستی یارییان پێكراوه، ده‌بێت یاری له دوای یاری گۆڕانكاری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه خۆمان ئاماده بكه‌ین.
زێدان دڵخۆشی خۆی به به‌شداریكردنی لۆنینی گۆڵپارێز ده‌ربڕی، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: لۆنین داهاتووی ئێمه‌یه، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌شم هه‌یه كۆبۆی ژاپۆتی له‌گه‌ڵ تیپی كاستیا یاری بكات و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش راهێنان بكات، چونكه ئه‌و هاوشێوه‌ی رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس 3 گه‌نجی تایبه‌تن و پێویسته به ئارامی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی گاریس به‌یل و یاری گۆڵف؟ راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: نازانم، ئێوه قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، نامه‌وێت سه‌رقاڵ بم به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، چونكه من ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌م و هیوادارم گاریس به‌یل به باشی مه‌شقه‌كانی كرد بێت.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه له باره‌ی ماریانۆ و بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تا 31/8 هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، ره‌نگه یاریزان بڕوات و یاریزانی نوێش بێت، جارێ نازانم، تا نه‌گه‌ڕێمه‌وه مه‌درید هیچ شتێك روون نییه.

.jpg)