به ڤیدیۆ.. ئاگاتان لێیه ئالیسۆن چی هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه؟
ئالیسۆن یه‌كه‌مجاره له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه بكات
ئالیسۆن بێكه‌ر گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دوایین یاری دۆستانه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیۆن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد و یه‌كه‌مجاره له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی له‌مجۆره بكات.
له میانه‌ی یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری، له یاریگه‌ی جنێف له سویسرا، لیڤه‌رپوول و لیۆنی فره‌نسی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئالیسۆن بێكه‌ری گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول له نێو ناوچه‌ی سزا هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و كارتی زه‌ردی به ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه و لێدانی پێناڵتی له‌سه‌ر هه‌ژمار كرا، راسته‌وخۆ ممفیس دیپای هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی لیۆن لێدانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد و گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه كرد.
دواتر له خوله‌كی 17 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 21 یواكیم ئه‌نده‌رسۆن یاریزانی لیۆن گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له خۆیان كرد، له گێمی دووه‌میش هاری ویلسۆن گۆڵی سێیه‌می ریدزی كرد، به‌مه‌ش لیڤه‌رپوول 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
لیڤه‌رپوول له یارییه دۆستانه‌كانی مانگی رابردوو 7 یاری كرد، 3 یاری به‌رامبه‌ر ترانمێر رۆڤێرز و برادفۆرد سیتی ئینگلیزی برده‌وه و لیۆنی فره‌نسی برده‌وه، 3 یاریشی به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند و سێڤییا و ناپۆلی دۆڕاند، له یارییه‌كیش له‌گه‌ڵ سپۆرتینگ لیسبۆنا یه‌كسان بوو.
لیڤه‌رپوول رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاریی ئاماده‌كاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد به‌رامبه‌ر شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.