هانده‌رانی ریال مه‌درید مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگ به مێسی ده‌ده‌ن
زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان كه خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن فیفا پێشكه‌ش ده‌كرێت ده‌نگ بۆ لیۆنێل مێسی ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا، ناوی 10 به‌ربژێری بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی (The best) بڵاو كرده‌وه كه پێكهاتبوون له (كریستیانۆ، مێسی، ڤان دایك، دی لیخت، دی یۆنگ، هازارد، مباپێ، هاری كه‌ین، سادیۆ مانێ و سه‌ڵاح).
راسته‌وخۆ، پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی ئیسپانیا راپرسییه‌كی له نێو هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان ئه‌نجامدا و تێیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كرا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌وتبوو.
له راپرسییه‌كه‌دا، 47%ـی هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2019 ده‌نگیان به مێسی دا، له پله‌ی دووه‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆیان به رێژه‌ی 20%ـی ده‌نگه‌كان به‌ربژێر كرد بوو.
ڤان دایك به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول به سێیه‌م به 12%، كلیان مباپێ خانه‌ی چواره‌م به 6%ـی ده‌نگه‌كان، ئیدین هازارد 5%ـی ده‌نگه‌كان له پله‌ی پێنجه‌م، محه‌مه‌د سه‌ڵاح %4ـی ده‌نگه‌كان له پله‌ی شه‌شه‌م، سادیۆ مانێ 2% ریزبه‌ندی حه‌وته‌م، هه‌ریه‌ك له هاری كه‌ین، دی لیخت و فرینگی دی یۆنگ به هه‌موویان %1ـی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا بوو.
بڕیاره له رۆژی 23/9/2019 فیفا له مه‌راسیمێكدا له شاری میلانۆی ئیتاڵیا ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی زه بێست تایبه‌ت به باشترین راهێنه‌ر و باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان ئاشكرا بكات.
