زێدان و به‌یل به‌جۆرێك په‌یوه‌ندییان تێكچووه ئه‌ستمه جارێكی دیكه چاك ببنه‌وه
هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا نێوانیان خراپ نه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانیاندا نه‌ماوه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، گاریس به‌یل و زینه‌دین زێدان نێوانیان تێكچووه و ئه‌سته‌مه چاكیش ببنه‌وه.
کەناڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گاریس به‌یلی وێڵزی و زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدی ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ نێوانیان تێكچووه و هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها کەناڵەکەش ئاشكرای كردووه، تێكچوونی په‌یوه‌ندی به‌یل و زیدان به شێوه‌یه‌كه هیچ كات پێشووتر ئاوا نه‌بووه.
پێشتریش زینه‌دین زیدان پێكهاته‌ی فه‌رمی ریال مه‌دریدی بۆ جامی ئاودی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند و گاریس به‌یلیشی به‌هۆكاری هونه‌ری له پێكهاته‌كه دوورخسته‌وه و تاکو ئێستا چارەنووسی ئەو یاریزانە وێلزییە دیار نییە.