به فه‌رمی كوردستان گه‌یشته قۆناخی 16ـی نۆروه‌ی كه‌پ
له‌م قۆناخه یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێی ده‌كات
لاوانی كوردستان چواره‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كیان له نۆروهپ كه‌پ به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشتنه قۆناخی شازده‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج، له قۆناخی سی و دووی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه لاوانی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاسترۆی نه‌رویجی بوونه‌وه و یارییه‌كه‌شیان به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م تۆمار كران.
سه‌ره‌تا محه‌مه‌د دلاوه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می لاوانی كوردستانی تۆمار كرد، دواتر توانا ئه‌میر له كۆتا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌سه‌ر تیپه نه‌رویجیه‌كه دوو هێنده لێ‌كرد.
كوردستان چواره‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت گه‌یشته قۆناخی شازده، تاكو ئێستاش له كۆی ئه‌و چوار یارییه‌ی ئه‌نجامیداوه 22 گۆڵی تۆمار كردووه.
بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:30ـی ئێواره به كاتی كوردستان، لاوانی كوردستان له له قۆناخی شازده رووبه‌ڕووی ئه‌كادیمیای خارس غانا ببنه‌وه.