به به‌شداریی نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه به‌ڕێوه ده‌چن
داوایان كردووه پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا به‌شێك بن له هێزی ئه‌منیی ناوچه ئارامه‌كان
K24 – كازاخستان:
شاندی حكوومه‌ته‌كانی رووسیا، ئێران، سووریا، لوبنان، عێراق و توركیا له ئه‌ستانه سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ن بۆ سه‌رخستنی سێزده‌هه‌مین پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه.
ئه‌م جاره دوو نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی كورد له سووریا له دانوستانه‌كان به‌شدارن. ئه‌مه‌ش بووه‌ته خاڵی جیاوازی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی ئه‌ستانه له‌گه‌ڵ گهڕهكانی دیكه.
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌م شانده‌ی به‌شدارن، شاندی به‌رهه‌ڵستكارانی كوردن له سووریا و پێشتر له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه له توركیا ئه‌م شانده ده‌ستنیشان كراوه.
گوتیشی: له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له پرسی ئاگربه‌ستی ئیدلب و چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ن رژێمی سووریا و په‌یه‌ده‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێكی دیكه له‌و پرسانه‌ی باس ده‌كرێت، پرسی ده‌ستووره، كه له كۆبوونه‌وه‌كانی سوچی رووسیاوه هاتووه‌ته ئاراوه، ئێمه وه‌ك كورد داوا ده‌كه‌ین، ماف و پرسی كورد له ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێت.
روونیشی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه نابنه جێگره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتیی جنێف، خۆشبه‌ختانه كوردیش له هه‌ردوو پرۆسه‌ی دانوستانی ئه‌ستانه و جنێفدا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه و داواشمان له توركیا و ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا (له‌شكری رۆژ) به‌شێك بن له هێزی ئه‌منیی ناوچه ئارامه‌كان.