هه‌نجیری ئاكرێ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كشتوكاڵیدایه‌

جووتیاران داوای بەھاناوەچوونی دار ھەنجیرەكان ده‌كه‌ن

K24 - ئاكرێ:

ئەگەرچی نزیكه‌ی دوو ھەفتەی ماوە بۆ پێگەیشتنی ھەنجیری ئاكرێ، جووتیاران چاوەڕێی رەنجی بەرھەمی ئەمساڵیان دەكەن، بەڵام بەر لە پێگەیشتنیان نەخۆشییەكی رووەكی، بەنێو دار ھەنجیرەكاندا بڵاوبووەتەوە.

جووتیاران له‌ باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئەو جۆرە نەخۆشییە ھەنجیرەكان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، جووتیاران و خاوەن باخه‌كانی ئەو ناوچەیە،  نیگه‌رانن لە ھەمبەر زیانەكان و داوا دەكەن به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ فه‌وتان رزگار بكرێن.

به‌ گوێره‌ی گوته‌ی شاره‌زایان و پسپۆرانی بواره‌كه‌، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ رووه‌كییه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی هه‌نجیر به‌ر له‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی پێبگات، به‌ڵام چاره‌سه‌ریشی هه‌یه‌.

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment