نێیمار له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نابێته‌وه‌

نێیمار ئاماده‌ نییه‌ هیچ گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان بكات

نێیمار داسێلڤا ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کۆبێتەوە و نایەوێت لە بڕیاری بەجێهێشتنی پاریس سانجێرمان پەشیمان بێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسێلیڤا رەتیدەکاتەوە لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبێتەوە، چونکە پێیوایە ئەو بڕیاری خۆی داوە و ئامادە نییە لە بڕیاری بەجێهێشتنی پاریس سانجێرمان پەشیمان بێتەوە.

ئەو یاریزانە بڕازیلییە مانگی رابردوو بە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی راگەیاند حەز دەکات ئەم هاوینە یانەکە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان ئارامیان نەماوە و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنووسی نێیمار بدەن، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا و نێیماریش هێشتا بێ ئومێد نەبوونە و پێیانوایە دەتوانن ئەم گرێبەستە تەواو بکەن، کە ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆتینهۆ ببێتە بەشێک لە گرێبەستەکە.

نێیمار تاکو کۆتایی ئەم مانگەی لەبەردەمە، چونکە رۆژی دووی سێپتێمبەر دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا دادەخرێت.