پۆگبا هاوشانی دوو برایه‌كه‌ی ئه‌زموونێكی نوێ له‌ ئیسپانیا تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ ئێستادا خانه‌واده‌كه‌ی پۆگبا له‌ ئیسپانیا به‌ دوای خانوودا ده‌گه‌ڕێن

ماتیاس پۆگبای برای گەورەی پۆل پۆگبای یاریزانی مانچێستەر یونایتد بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مانچیگۆی ئیسپانییەوە کرد و فلۆڕینتین پۆگباش نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەی فوینلابرادای ئیسپانییەوە بکات کە کەوتووەتە دەوروبەری شاری مەدرید.

بەڕێوەبەری کارەکانی فلۆرێنتین پۆگبا راشکاوانە گوتی: پۆگبا بەمزووانە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات و ئەم لێدوانەش هەموو لایەکی شۆک کرد، کە لەم هاوینە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە پۆگبا لە مان یونایتدەوە بچێتە ریال مەدرید.

میدیایەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، خیزانی پۆگبا لە مەدرید بەدوای خانووێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پۆگبا دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید تیایدا بمێنێتەوە، کە پێشتر چەند جارێک زیدان رایگەیاندووە حەز دەکات پۆگبا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەشی پێداگیری لەسەر کڕینی پۆگبا دەکات.