پاریس سانجێرمان به‌بێ نێیمار بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری فره‌نسا
به فه‌رمی پاریس سانجێرمان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد

یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌بێ نێیمار دا سیلڤا به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی رین بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری فره‌نسا و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌شی تۆمار كرد.
له شاری شینزنی چینی، جامی سووپه‌ری فره‌نسا له نێوان پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی لیگ وه‌نی فره‌نسا رووبه‌ڕووی یانه‌ی رینی پاڵه‌وانی جامی فره‌نسا بووه‌وه.
له خوله‌كی 13ـی یارییه‌كه، ئادرین هونوی ناوه‌راستكاری یانه‌ی رین گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، پاریس سانجێرمان ئه‌نجامه‌كه‌ی راست كرده‌وه، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 57 كلیان مباپێ به تۆماركردنی گۆڵێك یارییه‌كه‌ی هێناوه‌یه خاڵی سه‌ره‌تا.
پاشان له خوله‌كی 73 ئه‌نخلی دی ماریا گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی پاریس سانجێرمانی تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی پاریسییه‌كه بۆ نۆیه‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری فره‌نسا.
