به‌ ڤیدیۆ.. نێیمار له‌ ئاهه‌نگی جامی سووپه‌ری فره‌نسا ده‌رده‌كرێت

پاریس سانجێرمان به‌بێ نێیمار جامی سووپه‌ری فره‌نسای برده‌وه‌

نێیمار دا سیلڤا له‌ كاتی ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سووپه‌ری فره‌نسا چووه‌ نێو ئاهه‌نگه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كلیان مباپێ دوورخرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ نێو سۆشیاڵ میدیا ده‌نگی دایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان به‌بێ نێیمار دا سیلڤا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی رین بووه‌ پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری فره‌نسا و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌شی تۆمار كرد.

له‌ شاری شینزنی چینی، جامی سووپه‌ری فره‌نسا له‌ نێوان پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی لیگ وه‌نی فره‌نسا رووبه‌ڕووی یانه‌ی رینی پاڵه‌وانی جامی فره‌نسا بووه‌وه‌.

یانه‌ پاریسییه‌كه‌ یارییه‌كه‌ی به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك برده‌وه‌، گۆڵه‌كانی سانجێرمان له‌ لایه‌ن (كلبان مباپێ و ئه‌نخیل دی ماریا) تۆمار كران.

له‌و یارییه‌دا نێیمار دا سیلڤا یاوه‌ری شاندی یانه‌كه‌ی كرد بوو، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ سڕ كرا بوو، دوای یارییه‌كه‌ش نێیمار له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ئاهه‌نگی گێرا، به‌ڵام مباپێ رێگری لێ كرد نیمۆ وێنه‌ی یادگاری بگرێت.