"له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات"
گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسا ده‌بێـت

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، جۆنیۆر فێرپۆ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌بێته یاریزانی نوێی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ریال بیتیس گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و جۆنیۆر فێرپۆی یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌كه‌یان ده‌گوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی فێرپۆی 22 ساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت و بارسێلۆناش 25 ملیۆن یۆرۆ له پێناو ئه‌و یاریزانه خه‌رج ده‌كات.
بڕیاره جۆنیۆر فێرپۆ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ببێته فه‌رمی و ئه‌مرۆش پشكنینی پزیشكی له‌گه‌ڵ بلوگرانا ئه‌نجام بدات.
جۆنیۆر فێرپۆ به‌رگریكاری باڵی چه‌په و وه‌رزی رابردوو 29 یاریی له‌گه‌ل ریال بیتیس ئه‌نجامدا و 3 گۆڵ و 5 ئه‌سیستی هه‌بوو.
