كۆنترین باسكیلی سلێمانی به‌ مه‌رج ئاماده‌یه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌

ئیبراهیمی خاوه‌نی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ لای خۆی هێشتوویه‌ته‌وه‌

K24 - سلێمانی:

باسكیلێك لە شاری سلێمانی تەمەنی گەیشتووەتە نیو سەدە و تا ئێستا لای خاوەنەكەی ماوەتەوە و پارێزراوە, بەڵام ئامادە نییە دەستبەرداری بێت، چونكە وەك خۆی دەڵێ رۆژگارێكە زۆرە كاری پێدەكات و لای خۆی ھێشتوویەتیەوە.

چیرۆکی باسکیل و ئیبراھیمی خاوەنی،  نزیك دەبێتەوە لە نیو سەدە، ئەم باسکیلەكه‌ بە یەکێك لە کۆنترین ئەو باسکیلانە دادەنرێت کە لە ھەرێمی کوردستان ھەن و لە پارێزگای سلێمانیش کۆنترینیانە، ئیبراھیم ساڵانێکە ڕۆژەکانی تەمەنی لە گەڵ باسکیلەکەیدا بەڕێکردووە و زۆرترین کاتەکانی ژیانی لەگەڵدا بەسەر دەبات و بژێوی ژیانی لەسەر پەیدا کردووە، ئەو دەڵێت وەك چۆن ئاگاداری خۆم دەبم ئاواش ئەم باسکیلە دەپارێزم.

لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی توانای کارکردنی وەك جاران نەماوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەمیدا و خۆشەویستی  بۆ باسکیلەکەی و پیشەکەی رۆژانە چەند کاتژمێرێك کار دەکات و غازی بچووکی ماڵان پڕ دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت وەك جاران ناتوانێت لێی بخوڕێت و بەپێ ھاتوچۆ دەکات و باسکیلەکەی لەگەڵ دەبێت، ئەو بەمەرجیش ئامادەیە باسکیلەکەی ببەخشێیە مۆزەخانە.

ئیبراھیم ئێستاش پارچەی یەدەگی باسکیلەکەی ماوە و دەڵێ لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کە باسکیلەکەی لایە ھەرکاتێك گرفتێکی بۆ ھاتبێتە پێش یاخود پارچەی لەکار کەوتبێت ئەوا راستەوخۆ خۆی چاکی کردووەتەوە و ئەو پارچە یەدەگانەشی ھەڵگرتووە، چونکە باسکیلەکەی بەو پێیەی تەمەنی زۆرە پارچەی یەدەگی نیە یاخود زۆر بەئاستەم دەستی دەکەوێت.

ئ. م