هاووڵاتییهك له كهلوپهلی ماتۆڕسیكل ئۆتۆمبێلێكی بچووك درووست دهكات
ماتۆرسیكل سهلامهت نییه
K24 - ههولێر:
لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتییەك بە کەڵك وەرگرتن لە مەکینەی ماتۆرسیکڵ، ئۆتۆمبێلێکی بچووکی دروست کردووە، کە جیا لەوەی کورسی بۆ هەڵگرتنی دوو کەس هەیە، شوێنی تایبەتی بۆ گواستنەوەی کەلوپەلیش هەیە و بە سێ لیتر بەنزین 100 کیلۆمەتر رێگا دەبڕێت.
ماوەیەکە لە گەورە گوندی بالوی سەر بە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کورستان، ئوتۆمبێلێکی نامۆ لە هاتووچۆدایە کە سەرنجی خەڵکی گوندەکەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
ئەم ۆتۆمبێله کە وەك هەموو ئوتۆمبێلێکی دیکە چوار تایەی هەیە، بەرهەمی هاووڵاتییەکی کوردی نيشتەجێی گوندەکەیە. موسەددیق کە خۆی وەستای ماتۆرسیکڵە، پێیوایە ماتۆر بە دوو تایەوە ناتوانێ تەندروستیی سەرنشینەکانی بپارێزێت، هەر بۆیە بیری لەوە کردووەتەوە بە کەڵك وەرگرتن لە بزوێنهری ماتۆڕسیکڵ ئۆتۆمبێلێکی بە چوار تایەوە دروست بکات.
ئەم ۆتۆمبێلە جیا لەوەی دوو کورسی بۆ هەڵگرتنی نەفەرەکان هەیە، شوێنێکیشی بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل بۆ دروست کراوە و ئیستا موسەددیق کاروباری رۆژانەی ناو گوند و هاتوچۆی کێلکە و مەزراکانیش هەر بەم ئوتۆمبێلەی خۆی دەکات.
ئەو ئوتۆمبێلەکەی هەر بەو کەلوپەلانەی لە بەر دەستی بووە دروست کردووە. هەیکەلی ئوتۆمبێلەکەی لە بۆریی گاز دروست کردووە و تایەکانی هی ئوتۆمبێلی پرایدە. سەرجەم کارەکانی ئوتۆمبێلەکەی بە تەنیا و بە بێ هاوکاری و لە ناو کارگاکەی خۆیدا کردووە و لە دیزاینەوە تا تەواو بوونی کارەکەش سێ مانگی خایاندووە.
ئ. م