"له جیاتی پۆگبا ریال مه‌درید ڤان دی بیك ده‌گوازێته‌وه"
"پۆگبا سووره له‌سه‌ر رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید"
دوای ئەوەی سۆلشایەر مانەوەی پۆگبای لە یانەکەی راگەیاند و بەرپرسانی ریال مەدرید لە گواستنەوەی پۆگبا بێ هیوابوون، ریال مەدرید بڕیاری داوە هەوڵ بۆ پله‌ی B بدات و ڤان دێ بێکی ناوەڕاستکاری ئا‌یاكس ئه‌مستردام بگوازێتەوە.
کە بەگوێرەی دوایین لێدوانی ڤان دێ بێک ریال مەدرید و ئەیاکس دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و بەرپرسانی ریال مەدرید لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤان دێ بێکیش گفتووگۆیان کردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارە بگوازنەوە مەدرید، کە پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستەکە بگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ.
دۆنی ڤان دێ بێکی 22 ساڵان وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەیاکس ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و رافایل ڤان دێر ڤارتیش لە نوێترین لێدوانی‌دا رایگەیاند ئەگەر ئەو لەجیاتی ڤان دێ بێک بوایە هەر بە بایسکل تاکو مەدرید دەچوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌نگۆی رۆیشتنی ڤان دی بیك بۆ ریال مه‌درید پۆگبای نیگه‌ران كردووه، بۆیه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان یاری بكات.